یۆنامی ئیدانه‌ی هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئیدانه‌ی كوشتنی دیپلۆماته‌ توركه‌كه‌ و ئه‌و هاووڵاتیه‌ عێراقییانه‌‌ ده‌كات له‌ ‌هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی هه‌ولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێنین هێنیس پلاسخارتی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، به‌توندی ئیدانه‌ی كوشتنی دیپلۆماتیكی توركی كرد له‌ هێرێشێكی چه‌كداری هه‌ولێر له ‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق، كه‌ تیایدا هاووڵاتییێكی تری مه‌ده‌نی عێراقیش كوژرا و یه‌كێكی تریش بریندار بوو.

جێنین هێنیس پلاسخارتی وتی: " هیچ پاساوێک و له‌هه‌ر باردودۆخێكدا بۆ ئه‌م هێرشه‌ قێزه‌وه‌نه‌ نییه‌ و ده‌بێت به‌ ڕاستی و دروستییه‌وه‌ ئیدانه‌ بكرێت.

به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌رده‌بڕم و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كه‌ ده‌خوازم.

داوا له‌ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌م له‌و په‌ڕی دانبه‌خۆداگرتن بن و هه‌وڵه‌كانیشیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌نجام دانی لێكۆڵینه‌وه‌یێكی گشتگیر و ده‌ستگیركردنی تاوانباران و په‌لكێشكردنیان بۆ به‌رده‌م دادوه‌ری".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65115

Your Comment

You are replying to: .
captcha