بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە تویتێكدا ھێرشەكەی ھەولێری سەركۆنە كردووە و نووسیویهتی: "بە توندی ھێرشەكەی سەر دیپلۆماتكارە توركییەكان سەركۆنە دەكەم، سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی ئەوانە دەكەم كە لە ھێرشەكەدا گیانیان لەدەست داوە و داوای شیفای بە پەلە بۆ برینداران دەكەم".
حەلبووسی ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو ھێرشە تیرۆریستییە ئاسایشی عێراق و سەروەرییەكەی و سەقامگیریی ھەرێمی كوردستانی كردووەتە ئامانج.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواش دەكات، رێوشوێنە ئەمنییەكان توند بكرێن و ئەو كەسانە دەستگیر بكرێن كە لە پشت كارەكەوەن، ناسنامەكانیان ئاشكرا بكرێت و سزا بدرێن.
دوێنێ چوارشهممه، 17ی تهممووزی 2019، له رووداوێكی تهقهكردن له رێستورانتێكی شاری ههولێر، كارمهندێكی كۆنسوڵخانهی توركیا و دوو هاووڵاتیی كورد گیانیان لهدهست دا.
سەرچاوە: سۆمریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment