ڕاگەیێندراوی کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر لەبارەی هێرشی تیرۆریستیی بۆسەر ئەندامانی کونسۆڵخانەی تورکیا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بەتوندی هێرشی تیرۆریستی بۆسەر ئەندامانی کونسۆڵخانەی تورکیا لەو شارە ئیدانە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 26ی پووشپەڕ چەند کارمەندێکی کونسۆڵخانەی تورکیا لە شاری هەولێر لە کاتێکدا خەریکی خواردنی نانی نیوەڕۆ لە ڕێستۆرانتێکی ئەو شارە بوون لە لایەن یەک یان دوو کەسی نەناسراوەوە تەقەیان لێکرا.

بەگوێرەی ئاماری فەرمی بەهۆی ئەو هێرشەوە سێ کەس بوونە قوربانی.

کونسۆڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا ئەو هێرشە تیرۆریستییەی مەحکووم کرد و ڕایگەیاند:

کونسۆڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ڕووداوی قیزەونی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئەندامانی کونسۆڵخانەی تورکیا لە هەولێر مەحکووم دەکات و سەرەخۆشیی خۆمان بۆ ئەندامان کونسۆڵخانەکە و بنەماڵەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە ڕادەگەیێنین.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشتر لەو بارەوە ڕایگەیاند: تیرۆریزم دیاردەیێکی نگریسە کە زیانی فراوانی بە وڵاتانی ناوچەکە گەیاندووە و تاکە ڕێگای کۆتایی هاتنی ئەو دیاردەیە ئەوەیە ڕیشە دارایی و سیاسی و سەربازیی تیرۆر و هەروەها عەقڵییەتی تیرۆر لە جیهان بنبڕ بکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها پەیامی هاوخەمیی ئێرانی گەیاند دەوڵەت و گەلی تورکیا و بنەماڵەی قوربانییانی ئەو هێرشە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65110

Your Comment

You are replying to: .
captcha