ئاڵدار خەلیل: بەبێ باس کردن لە عەفرین پێکهێنانی ناوچەی ئارام قبووڵ ناکەین

بەشی سووریا- ئاڵدار خەلیل ئاماژەی دا بە پرسی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا و وتی: بەبێ باس کردن لە عەفرین پێکهێنانی ناوچەی ئارام قبووڵ ناکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵدار خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵگای دیموکراتیکی سووریا (تەڤدەم) ئاماژەی دا بە پرسی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا کە تورکیا مکووڕە لەسەر پێکهێنانی و ڕایگەیاند: ناوچەی ئارام لە زیاترین حاڵەتدا دەتوانێت 5 کیلۆمەتری سێجا بێت و ئەم ناوچەیە بەهیچ لەونێک ناوەندە شارییەکان و شوێنەکانی نیشتەجێ بوون ناگرێتەوە.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ڕاشیگەیاند لە ناوچەی ئارامدا نابێت هیچ هێزێکی چەکداریی تورکیا ئامادە ببێت و هاوپەیمانان دەبێت ڕۆڵی سەرەکیی لەو ئەرکەدا بگێڕن و ئەگەر چەکدارێکی تورکیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانناندا ببێت لە دەرەوەی ناوچەکانی نیشتەجێ بوون قبووڵکراوە و ئەوە بێکێشەیە.

ئاڵدار خەلیل لە کۆتایی وتەکانیدا ئاشکرای کرد: بۆ هێنانە ئاراوەی ناوچەی ئارام دەبێت باسی عەفرین پێش بخرێت. مەرجی قبووڵ کردنی ناوچەیێک وەک پەرژین ئەمەیە کە ئەو کوردانەی کە ئاوارە کراون بگەڕێنەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان لە عەفرین. دارایی و سامانیان کە بەزۆرەملێ لێیان سەندراوە دەبێت بگەڕێندرێتەوە بۆیان و ئەمنییەت و ئاسایشیان بپارێزرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65108

Your Comment

You are replying to: .
captcha