دوو کۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ڕێگه‌ی هه‌ولێر- مووسڵ ته‌قینه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دوو کۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی هێزه‌کانی زێره‌ڤانی له‌ نزیک گومرگی هه‌ولێر ته‌قینه‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی ته‌مووزی 2019‌ دوو کۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی زێره‌ڤانی (هێزی تایبه‌تی سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان) له‌ نزیک گومرگی هه‌ولێر و هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ڕێگه‌ی مووسڵ- هه‌ولێر به‌رامبه‌ر بازاڕی میوه‌ی هه‌ولێر ته‌قیونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه‌.

شایه‌تحاڵان ڕایان‌گه‌یاندووه‌ که ته‌قینه‌وه‌که‌‌ ته‌قینه‌وه‌یێکی گه‌وره‌ بووه‌ و ماوه‌یێکی زۆریشی خایاندووه‌ و به‌هێزی ده‌نگه‌که‌شی بووه‌ته‌ هۆی ترس و دڵه‌ڕاوکێی له ‌لای هاونیشتمانیان له ‌نزیکی شوێنی ڕووداوه‌که‌ و دواتر تیمه‌کانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌که‌ و ئاگره‌که‌ کۆنترۆڵ کراوه‌.

فه‌رمانده‌یێکی زێره‌ڤانیش که‌ نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت باسی له‌وه‌ کرد که‌ ئاگره‌که‌ به‌هۆی شۆرتی کاره‌باوه‌ ڕووی داوه‌.

پێشتریش چه‌ندین جار کۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی هیزی پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌ندین شاری هه‌رێمی کوردستاندا ته‌قیونه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65101

Your Comment

You are replying to: .
captcha