کوردپرێس:
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی ته‌مووزی 2019 دوو کۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی زێره‌ڤانی (هێزی تایبه‌تی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان) له نزیک گومرگی هه‌ولێر و هه‌ڵکه‌وتوو له ڕێگه‌ی مووسڵ- هه‌ولێر به‌رامبه‌ر بازاڕی میوه‌ی هه‌ولێر ته‌قیونه‌ته‌وه به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه.
شایه‌تحاڵان ڕایانگه‌یاندووه که ته‌قینه‌وه‌که ته‌قینه‌وه‌یێکی گه‌وره بووه و ماوه‌یێکی زۆریشی خایاندووه و به‌هێزی ده‌نگه‌که‌شی بووه‌ته هۆی ترس و دڵه‌ڕاوکێی له لای هاونیشتمانیان له نزیکی شوێنی ڕووداوه‌که و دواتر تیمه‌کانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌که و ئاگره‌که کۆنترۆڵ کراوه.
فه‌رمانده‌یێکی زێره‌ڤانیش که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت باسی له‌وه کرد که ئاگره‌که به‌هۆی شۆرتی کاره‌باوه ڕووی داوه.
پێشتریش چه‌ندین جار کۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی هیزی پێشمه‌رگه له چه‌ندین شاری هه‌رێمی کوردستاندا ته‌قیونه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment