وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکییەکان باش دەزانن چۆن دەبێت بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ

بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا وتوویەتی ئێمە مێزی گفتوگۆمان چۆڵ نەکردووە. ئەمریکییەکان مێزەکەیان چۆڵ کردووە و دەبێت بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ. باشیش دەزانن چۆن بگەڕێنەوە.

کوردپرێس:

محەمەد جەواد زەریف لە لێدوانێکدا بە سەرنووسەری کەناڵی بلوومبێرگی وتووە ئێران نیازی نییە چەکی ئەتۆمی دروست بکات. چوونکە ئەگەر ئەو نیازەی بووبا کاتێک کە باجەکەی دا ئەو چەکەی دروست دەکرد. بەڵام نە ئەو کاتە مەبەستی چەکی ئەتۆمیان بووە و نە ئێستاش ئەو مەبەستەیان هەیە چوونکە ڕێبەری باڵای ئێران فەتوای دەرکردووە و وتوویەتی چەکی ئەتۆم حەرامە.

زەریف زیادی کرد: لایەنێکی دیکەی بابەتەکە ئەوەیە کە ئێران بڕوای بەوە نیە کە چەکی ئەتۆمی ئەمنییەت دروست بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دەستبەسەرداگیرانی کەشتییە نەوتەکەیشی پرسیاری لێکرا و لەو بارەیەوە بە بلوومبێرگی وت بەریتانیا مافی نەبووە دەست بە سەر ئەو کەشتییە ئێرانییەدا بگرێت و ئەوە دزیی دەریاییی پەتییە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد بنەمایێکی یاسا و مافەکان ئەوەیە کە کەس بە یاساشکێنی قازانج ناکات. ئیرانییەکان حەز دەکەن لە ئاسایش و ئارامی و بە شکۆوە بژین.

شایانی باسە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەمە 23ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 14ی تەمووزی 2019 بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە نیۆیۆرک و بڕیارە لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانیش دیدار بکات.

News Code 65094

Your Comment

You are replying to: .
captcha