کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون دادستێنی کۆماری تورکیا له پارێزگای وان په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ی دژی به‌دیعه ئۆزگۆکجه ئه‌رتان هاوسه‌رۆکی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری وان و ژماره‌یێکی‌تر ئه‌ندامی شۆرای شاره‌وانیی ئه‌و شاره کرده‌وه و فه‌رمانه‌که‌ی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ‌کردن بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ناردووه.
کردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ی دژی شاره‌وانییه کوردییه‌کانی سه‌ر به پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) دیارده‌یێکی نوێ نییه و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا چه‌ندین جار په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ی دژی شاره‌وانه هه‌ڵبژێردراوه‌کانی گه‌ل کراوه‌ته‌وه و ده‌ستگیر و زیندانی کراون و وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیاش قه‌یوومی له جێگه‌ی ئه‌وان ده‌ستنیشان کردووه و له ئێستادا که ته‌نها 3 مانگ له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا گوزه‌راوه دادستێنه‌کانی ئه‌م وڵاته هه‌نگاوه‌کانیان هه‌ڵێناوه و په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌یان دژی هه‌ڵبژێردراوانی گه‌ل کردۆته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment