کوردپرێس: مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە یەکەم لێدوانی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن دوای رووداوەکەی هەولێر رایگەیاند: "لەسەر رووداوەکەی هەولێر پەیوەندیم بە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانییەوە کردووە و لە پەیوەندیداین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران".
چاوشئۆغڵو بە ئاماژەدان بەوەی لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراقیش پەیوەندیی تەلەفۆنی ئەنجام داوە، لەبارەی رووداوەکەشەوە، گوتی: "دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و کەسێکیش بە سەختی بریندارە. یەکەم کەسیش کە پەنجەی تۆمەتی بۆ رابکێشین و بێتە مێشکمانەوە پەکەکە-یە، بەڵام ئێمە هەر لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەین مادام خەڵکی عێراقیش لەنێو قوربانییەکاندایە".
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment