بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ڕوسیا تودەیی ڕاگەیاندووە: ئیدانەی کوژرانی دیپلۆماتکارێکی تورکیا دەکەن لە شاری هەولێر.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان لەسەر خەتن بۆ زانینی وردەکاریی ڕووداوەکە.
سەرچاوەیێک بەو میدیا ڕووسیەی ڕاگەیاندووە هێرشی سەر دیپلۆماتکارە تورکەکان لەناو ئوتۆمبێلێکەوە ئەنجام دراوە و لە ئێستاشدا لە دەوروبەری کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر ڕێوشوێنی توندوتۆڵ گیراوەتەبەر.
لە رێستۆرانتێکى هەولێر تەقە لە ژمارەیێک کارمەندى کونسوڵخانەى تورکیا کراوە و وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش بڵاویکردووەتەوە، لە هێرشەکەدا کارمەندێكی کونسوڵخانەکەیان کوژراوە.
هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تەقەکەرەکان و سەرجەم بازگەکانى هەولێریش داخراون و رێگا بە هیچ کەسێک نادرێت لە هەولێر بڕواتە دەرەوە.
دوای رووداوەکەش ئاسایشى هەولێر رایگەیاند، بەهۆى رووداوى تەقەکردنەکەى شارى هەولێر کارمەندێکى کونسوڵخانەى تورکیا و هاوڵاتییێک گیانیان لەدەستداوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment