کوردپرێس: له روونكردنه‌وه‌یێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆ كارمه‌ندێكی كۆنسولخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر كاتێک له ده‌ره‌وه‌ی بینای كۆنسولخانه‌كه بووه به هۆی هێرشێكی چه‌كداریی قێزه‌ونه‌وه گیانی لەدەست داوە.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه ''هه‌وڵه‌كانمان درێژه‌ی هه‌یه له رێگه‌ی به‌رپرسانی عێراق و لێپرسراوانی ناوخۆییه‌وه بۆ به‌زووی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه. داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ شه‌هیده‌كانمان و ئارامگریش بۆ خانه‌واده و هه‌موو گه‌لی تورک ده‌خوازین''.
نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر، هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر رێستۆرانتێک كه دیپلۆماتكارانی كۆنسولخانه‌ی توركیا له هه‌ولێری لێ‌بوو.
هەروەها لەمبارەوە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە توویتێکدا رایگەیاند: ئیدانەی هێرشەکەی سەر کارمەندانمان لە هەولێر دەکەین و لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیداین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران بە زووترین کات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment