ئێران لەبارەی کەشتییە نەوتییەکەی کەنداوی فارس ڕوونکردنەوە دەدات

بەشی ئێران/ کوردی- پاش ئەوەی دەنگۆی دیارنەمانی کەشتییێکی نەوتی لە کەنداوی فارس بڵاو بوویەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کەشتییێکی بیانی داوای یارمەتیی تەکنیکیی لە ئێران کردووە و هێزی دەریاییی ئێران بەمەبەستی یارمەتیدانی، کەشتییەکەی هێناوەتە بەشە ئاوی ئێران.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی دیارنەمانی کەشتییێکی بیانی لە ئاوەکانی کەنداوی فارسدا ڕاگەیێندرا دەنگۆی ئەوە بڵاو بوویەوە کە کەشتییەکە ئیماراتییە و ئێران دەستی بەسەردا گرتووە. وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەنگۆکەی ڕەت کردەوە و لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەی دا.

سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کەشتییێکی نەوتیی بیانی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس کێشەی تەکنیکیی بۆ دروست بووە و داوای یارمەتیی کردووە بۆیە هێزی دەریاییی ئێران کەشتییەکەی هێناوەتە بەشە ئاوی خۆی بۆ ئەوەی یارمەتیی تەکنیکیی بدات و کێشەکەی بۆ چارەسەر بکات.

مووسەوی زیادی کرد: کاتێک کەشتییە بیانییەکە داوای یارمەتیی کرد بەپێی پەیڕەوی دەولی کەشتییێکی یەدەگمان نارد و کەشتییەکەمان هێنایە بەشە ئاوی ئێران بۆ ئەوەی کاری چاک کردنەوە و چارەکردنی کێشەکەی بۆ بکرێت.

شایانی باسە پاش بڵاوبوونەوەی دیارنەمانی کەشتییەکە وڵاتی ئیمارات ڕایگەیاند ئەو کەشتییە ئیماراتی نیە. ئەوەش لە کاتێکدا دەنگۆی ئەوە بڵاو بووبوویەوە کە کەشتییەکە ئیماراتییە و ئێران بە زۆر هێناویەتە بەشە ئاوی خۆی و دەستی بەسەردا گرتووە.

News Code 65065

Your Comment

You are replying to: .
captcha