کوردپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیێندراوێکی بۆ ڕای گشتی دەرکردووە و بەپێی ڕێنماییەکەش ئاگاداری سەردانیكەرانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات كە ناتوانن لە رێگەی مەرزی باشماخەوە زیاتر لە 10 هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان ببەن.
لە كاتی سەردانی كردنیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، دەتوانن تا بڕی (10000$) دە هەزار دۆلار ببەن.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات كە لە كاتی سەردانی كردنیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخەوە، دەتوانن تا بڕی (10000$) دە هەزار دۆلار ببەن".
هەر بەپێی ئاگاداری نامەكە، پێویستە سەردانیكەران لەناو مەرزی باشماخ سەردانی بانكی میلی بكەن و دەرخستە (اظهارنامە) وەربگرن، كە چەند پارەیان پێیە، بە پێچەوانەوە لە ڕێگا تووشی كێشە دەبنەوە.
Your Comment