نشینگەی سلێمانی: گەشتیارانی هەرێم لە کاتی سەردانکردنی ئێران ناتوانن یەک دەفتەر دۆلار زیاتر لەگەڵ خۆیان بەرن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەردانیكەرانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات كە ناتوانن لە رێگەی مەرزی باشماخەوە زیاتر لە 10 هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان ببەن.

کوردپرێس:

بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیێندراوێکی بۆ ڕای گشتی دەرکردووە و بەپێی ڕێنماییەکەش ئاگاداری سەردانیكەرانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات كە ناتوانن لە رێگەی مەرزی باشماخەوە زیاتر لە 10 هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان ببەن.

لە كاتی سەردانی كردنیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، دەتوانن تا بڕی (10000$) دە هەزار دۆلار ببەن.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات كە لە كاتی سەردانی كردنیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخەوە، دەتوانن تا بڕی (10000$) دە هەزار دۆلار ببەن".

هەر بەپێی ئاگاداری نامەكە، پێویستە سەردانیكەران لەناو مەرزی باشماخ سەردانی بانكی میلی بكەن و دەرخستە (اظهارنامە) وەربگرن، كە چەند پارەیان پێیە، بە پێچەوانەوە لە ڕێگا تووشی كێشە دەبنەوە.

News Code 65064

Your Comment

You are replying to: .
captcha