شاندێکی زانکۆی زاخۆ سەدانی زانکۆی تارانیان کرد

بەشی فەرهەنگ- شاندێکی زانکۆی زاخۆ لە هەرێمی کوردستان سەردانی ئێرانیان کرد و لە میانی سەردانەکەیاندا لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی تاران کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە دیداری نێوان شاندێکی زانکۆی زاخۆ بە سەرۆکایەتیی دوکتور لەزگین عەبد مەجید لەگەڵ دوکتور نیلی ئەحمەدئابادی سەرۆکی زانکۆی تاران هەردوولا کۆک بوون لە سەر هاوکاریی زیاتری نێوان زانکۆکان.

لە دیدارەکەدا دوکتور لەزگین عەبد مەجید زانکۆی نەوپای زاخۆی بە کورتی ناساند و باسی ئەو بەشانەی کرد لە زانکۆکە کراونەتەوە.

تەرکیزکردن لە سەر بابەتە هەستیارەکان وەک ئاو و ژینگە و سامانە سروشتییەکان لە هەردوو ناوچەی ئێران و هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاری کردنی نێوان زانکۆی زاخۆ و ۆانکۆی تاران و هاوکاری کردنیان لە کەرتی نەوت و ناردنی مامۆستای پسپۆڕ و ئاڵۆگۆڕکردنی خوێندکار و ناردنی خوێندکاری دوکتۆریی زمان و ئەدەبی فارسی بۆ وانەوتنەوە لە بەشی فارسیی زانکۆی زاخۆ . کردنەوەی دیپارتمانی زمانی فارسی لەو زانکۆیە و کۆمەڵێک تەوەری دیکە ئەو خاڵانە بوون کە لە دیدارەکەی نێوان شاندی هەرێم و شاندی ئێرانی باسیان لە سەر کرا.

News Code 65016

Your Comment

You are replying to: .
captcha