کوردپرێس:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی ته‌مووزی 2019 ده‌زگای ڕوانگه پیشانگایێکی تایبه‌ت به ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له هه‌ولێری کرده‌وه که نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی پێشانگه‌كه بوو و وتارێکی پێشکه‌ش کرد و دڵنیایی دا که هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته‌وه سه‌ر ڕێچکه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی خۆی.
له سه‌ره‌تای وتاره‌که‌ی، نێچیرڤان بارزانی له وه‌سفی گرنگیی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار گوتی: "کار وابه‌سته‌یی به وڵات و خۆشه‌ویستی بۆ نیشتیمانیی زیاتر ده‌کات، وا ده‌کات بڕوا به‌خۆبوون هه‌بێت."
ناوبراو له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ڕایگه‌یاند: "له دوای ساڵی 2003ه‌وه، هه‌رێمی کوردستان پێشکه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه و به ده‌یان هه‌زار هه‌لی کاری ڕه‌خساندووه به‌ڵام جه‌نگی دژ به داعش و قه‌یرانی دارایی کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم هه‌بووه."
نێچیرڤان بارزانی دووپاتیشی کرده‌وه: "بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌وینه سه‌ر ڕێچکه‌ی خۆمان ئه‌رک و ماندوبوونی ده‌وێت. بۆ ئه‌مه‌ش دڵنیاین که هه‌رێمی کوردستان جارێکی دیکه ده‌چێته سه‌ر ڕێچکه‌ی خۆی و له گشت بواره‌کان دۆخی هه‌رێمی کوردستان باشتر ده‌بێت."
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان داوای له گه‌نجان کرد: "ده‌بێت گه‌نجانمان بیرکردنه‌وه‌یێکی نوێیان هه‌بێت و هه‌وڵ بده‌ن. سه‌رکه‌وتن به ئه‌زموون و تاقیکردنه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له شه‌و و ڕۆژێکدا هه‌موو شتێک بگۆڕن سه‌رکه‌وتوو نابن."
شایانی باسه؛ له پێشانگای ڕوانگه بۆ هه‌لی کار له شاری هه‌ولێر 166 كۆمپانیا له 14 وڵات به‌شدارن و K24 یه‌کێکه له سپۆنسه‌ره میدیاییه‌کان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment