نووری مالكی سوپاسی مه‌سروور بارزانی ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووری مالیكی، ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق، سوپاسی ئه‌و په‌یامه‌ی پیرۆزبایی مه‌سروور بارزانی ده‌كات، كه‌ به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی حزبی دەعوە و دووبارە هەڵبژاردنەوەی ناوبراو بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی حزبەکە كردبوو.

کوردپرێس: ده‌قی سوپاسنامه‌ی نووری مالكی بۆ مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سڵاوێکی گەرم

بەوپەڕی رێز و دڵخۆشییەوە برووسکەی پیرۆزبایی ئێوەمان پێگەیشت، بە بۆنەی گرێدانی کۆنگرەی حەڤدەهەمی حزبی دەعوەی ئیسلامی و دووبارە هەڵبژاردنەوەم بە ئەمینداری گشتی، بە ڕێزەوە سوپاسی دەربڕینی هەستە باشه‌كانتان دەکەین، کە لە ناوەڕۆکی پەیامەکەتان هاتبوو.

حزبی دەعوەی ئیسلامی تا ئەوپەڕی پێداگیرە له سەر ھەبوونی پەیوەندی بەهێز و رەسەن لەگەڵ هێزە نیشتمانییەکان، هەوڵیش بۆ چەسپاندنی ئەو کەشە ئەرێنییە دەدەین، تا رەنگدانەوەی ئیجابی هەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65002

Your Comment

You are replying to: .
captcha