کوردپرێس: دهقی سوپاسنامهی نووری مالكی بۆ مهسروور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
سڵاوێکی گەرم
بەوپەڕی رێز و دڵخۆشییەوە برووسکەی پیرۆزبایی ئێوەمان پێگەیشت، بە بۆنەی گرێدانی کۆنگرەی حەڤدەهەمی حزبی دەعوەی ئیسلامی و دووبارە هەڵبژاردنەوەم بە ئەمینداری گشتی، بە ڕێزەوە سوپاسی دەربڕینی هەستە باشهكانتان دەکەین، کە لە ناوەڕۆکی پەیامەکەتان هاتبوو.
حزبی دەعوەی ئیسلامی تا ئەوپەڕی پێداگیرە له سەر ھەبوونی پەیوەندی بەهێز و رەسەن لەگەڵ هێزە نیشتمانییەکان، هەوڵیش بۆ چەسپاندنی ئەو کەشە ئەرێنییە دەدەین، تا رەنگدانەوەی ئیجابی هەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment