په‌رله‌مانی کوردستان پرۆژه‌یێک بۆ داماڵینی چه‌كی بێ­مۆڵەت ئاماده‌ ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگەیاند په‌رله‌مان بۆ بنبڕكردنی دیارده‌ی ھه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، ده‌یه‌وێت پلانێكی نوێ جێبه‌جێبكات.

کوردپرێس:

عوسمان كریم جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش له‌ په‌رله‌مان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ دیراسه‌ی پڕۆژه‌یاسایێک ده‌كه‌ن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت به‌شێوه‌یێک كه‌ له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێت.

ناوبراو وتیشی: له‌ پرۆژه‌كه‌دا داوا له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ‌و ناوخۆ ده‌كرێت هه‌ر پێشمه‌رگه‌ و كارمه‌ندێكی هێزه‌كانی ناوخۆ دوای ته‌واوبوونی ده‌وامیان چه‌كه‌كانیان له‌ده‌وام له‌ شوێنێكی تایبه‌ت به‌ خۆیان جێبهێڵن و دووباره‌ له‌كاتی ده‌وام كردنیان هه‌ڵیبگرنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت بۆ كه‌م به‌كارهێنانی چه‌ك له‌ لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌.

عوسمان كریم ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: وه‌زاره‌تی ناوخۆی ھه‌رێم ماوه‌ی 6 مانگی دیاری كردووه‌ كه‌ له‌ئێستادا ته‌نها دوو هه‌فته‌ی ماوه‌ بۆ ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی ھه‌ڵگری چه‌كی بێ مۆڵه‌تن و داوای لێ كردوون مۆڵه‌تی چه‌ك ده‌ربهێنن، بێگومان ئه‌وه‌ش به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان ده‌بێت.

News Code 64989

Your Comment

You are replying to: .
captcha