به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی تووڕه‌ییی زه‌یتوون له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه به‌رپرسیارێتیی بۆمبنانهوهی ئه‌مدواییه‌ی عه‌فرینی وه‌ئه‌ستۆ گرت و گوتی: هێزه‌کانمان هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ناوچه‌ی داگیرکراو و ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی تورکیا و هێزه‌کانی سه‌ر به‌و وڵاته له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌مدواییه‌دا هێزه داگیرکه‌ره‌کان له عه‌فرین، ئه‌عزاز و باب له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونه‌وه کرانه ئامانج. له‌مه‌وبه‌دوا ئه‌وان له ڕێگای هێرشه‌کانی ئێمه‌وه ده‌کرێنه ئامانج و ناتوانن له سزادان ڕزگارییان بێت. هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانیان ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێته‌وه.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: ڕۆژی 11ی جووڵای 2019 هێزه‌کانمان به ئامانجی وه‌ڵامدانه‌وه به داپه‌ڕه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا و هێزه‌کانی سه‌ر به‌و وڵاته له ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێکیان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی "جبهه الشامیه" و پۆلیس له به‌رده‌م ناوه‌ندی ڕاهێنانیانهوه ئه‌نجام دا که له ئه‌نجامدا 16 هێزی سه‌ربازی کوژران و 19ی دیکه‌ش بریندار بوون. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه درێژه‌ی ده‌بێت و له به‌رانبه‌ر داگیرکه‌ران پاشگه‌ز نابینه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment