به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میدیاکانی وڵاتی ژاپۆن وه‌ک ته‌له‌فزیۆنی ئێن ئێچ که‌ی، ژاپۆن تایمز و ماینیچی شیمبۆن له هه‌ندێک ڕاپۆرتدا دۆخی 2 هه‌زار په‌نابه‌ری کوردی تورکیا له‌و وڵاته به گوماناوی وه‌سف ده‌که‌ن و ڕاپۆرت ده‌ده‌ن که یاسا و ڕێسای دژوار و جاروبار دژبه‌یه‌ک بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که کورده‌کان نه‌توانن له‌و وڵاته بخوێنن و کار بکه‌ن و له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه به‌بۆنه‌ی ده‌ستگیرکردن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه نایانه‌وێت بۆ ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێنه‌وه.
میدیاکانی ژاپۆن خودی ده‌وڵه‌تی ژاپۆن به هۆکاری سه‌رلێشێواوی کورد ده‌زانن چوونکه پێیان وایه ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت ساڵانه پێویستی به ژماره‌یێکی زۆر هێزی کار هه‌یه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کورده په‌نابه‌ره‌کان به باشی زمانی ژاپۆنی قسه ده‌که‌ن و حه‌ز به کارکردن له‌و وڵاته ده‌که‌ن تۆکیۆ نایهه‌وێت له‌وان که‌ڵک وه‌ربگرێت.
ئێن ئێچ که‌ی له ڕاپۆرتی ئه‌مدواییه‌دا باس له مکووڕبوونی ژاپۆن نیسبه‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی کورد بۆ تورکیا ده‌کات و ده‌نووسێت: ئه‌گه‌ر کورده‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ تورکیا ده‌ستگیر ناکرێن. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که کورد دڵنیایه له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تورکیا ده‌ستگیر و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه دادگه‌یی ده‌کرێت.
ژماره‌یێک له کورده په‌نابه‌ره‌کان نه‌ک هه‌ر له خوێندن و پیشه بێبه‌ش بوونه به‌ڵکوو ده‌ستگیر کراون و وه‌ک دۆسیه‌یێکی تایبه‌ت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت که به وته‌ی میدیاکانی ژاپۆن ئه‌م بابه‌ته‌ش دۆخی کوردی گوماناویتر کردووه.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که میدیاکانی ژاپۆن ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که له‌و وڵاته پێشوازییێکی گه‌رم له په‌نابه‌ران و هێزی کاری قاچاخ ناکرێت و مومکینه 2 هه‌زار په‌نابه‌ری کوردی ژاپۆن هه‌رگیز نه‌توانن به خه‌ونه‌کانیان بگه‌ن که هه‌مان وه‌ده‌ستهێنانی پیشه و خوێندن له‌و وڵاته‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment