پاش چوار ساڵ هێشتا دۆسیه‌ی کۆمه‌ڵکوژی په‌رسووس هه‌ڵپه‌سێردراوه‌

به‌شی تورکیا- کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کۆمه‌ڵکوژی په‌رسووس له‌ لقی 4ی دادگه‌ی سزای په‌رسووس به‌ڕێوه‌ چوو که‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ وه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو ئه‌نجامێکی لێنه‌که‌وته‌وه‌ و هه‌ڵپه‌سێردرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چوار ساڵ پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یێکی خۆکوژی له‌ گردبوونه‌وه‌ی پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ په‌رسووس کوژرانی 34 که‌سی لێکه‌وته‌وه‌ و کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کۆمه‌ڵکوژی په‌رسووس له‌ حاڵێکدا له‌ لقی 4ی دادگه‌ی سزا به‌ڕێوه‌ چوو که‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ وه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو ئه‌نجامێکی لێنه‌که‌وته‌وه‌ و بۆ 4ی فێبریوێری 2020 هه‌ڵگیرا.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ دۆسیه‌ی سه‌رۆکی پێشووی لقی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری پۆلیسی په‌رسووس و هێزه‌کانی پۆلیس به‌ تۆمه‌تی "هه‌لقۆستنه‌وه‌ی ناڕه‌وا له‌ پیشه‌" و "که‌مته‌رخه‌می له‌ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کان"یان لێکده‌درایه‌وه‌ دادستێن دۆسیه‌که‌ی هه‌ڵپه‌سارد و کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌که‌ بۆ 4ی فێبریوێری 2020 هه‌ڵگیرا تا به‌م شێوازه‌ ساڵێکی‌تر چاره‌نووسی کۆمه‌ڵکوژیی دڕندانه‌ی په‌رسووس نادیار بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64970

Your Comment

You are replying to: .
captcha