کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتییان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکەی دژی پەکەکە بڵاو کراوەتەوە، تێیدا هاتووە، لە قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی چڕنووک، هێرشه ئاسمانییه‌كان، خاپووركردنی ئه‌شكه‌وته‌كان و په‌ناگه‌كانی پەکەکە له خواكوڕک درێژه‌ی ده‌بێت.
هەروەها جەخت کراوەتەوە کە قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکە، به پشتیوانی هێزه ئاسمانییه‌كان، ئامێره‌كانی پشتیوانی زه‌مینی، كۆپته‌ره‌كانی هێرشبەری ئاتاک و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامه كه پلانی بۆ داندراوه.
ئەمە لەکاتێکدایە 27-5-2019 قۆناخی یەکەمی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ له ناوچه‌ی خواكوڕكی هەرێمی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای توركیا دژ به په‌كه‌كه ده‌ستیپێكرد و 46 رۆژی خایاند.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە قۆناخی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە 61 چەکداری پەکەکە و 8 سەربازی تورکیا کوژراون، بەڵام پەکەکە کوژرانی 27 سەربازی تورکیا و 12 چەکداری خۆی راگەیاندبوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment