سێهه‌مین کاروانی سیسته‌می مووشه‌کیی S-400 گه‌یشته‌ تورکیا

به‌شی تورکیا- ئه‌مڕۆ سێهه‌مین کاروانی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی ئاکینجی له‌ ناوچه‌ی قاره‌مان کازانی ئه‌نقه‌ره‌ نیشته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گواستنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی که‌ ڕۆژی هه‌ینی 12ی ته‌مووزی 2019 ده‌ستی پێکرد ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13-7-2019 ئه‌نجام درا و سێهه‌مین فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگری "İlyushin"ی ڕووسی له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی ئاکینجی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی قاره‌مان کازانی ئه‌نقه‌ره‌ نیشته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون فڕۆکه‌ بارهه‌ڵگره‌ ڕووسییه‌که‌ هه‌ندێک پارچه‌ی هاوپه‌یوه‌ند به‌ ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی و کۆنتڕۆڵی سیسته‌می به‌رگریی S-400ی پێی بووه‌.

هه‌روه‌ها هێشتا مووشه‌که‌کانی ئه‌و سیسته‌مه‌ ڕه‌وانه‌ی تورکیا نه‌کراوه‌ و بڕیاره‌ 120 مووشه‌کی سیسته‌می S-400 له‌ کاتێکی دیکه‌ و له‌ ڕێگای ده‌ریاوه‌ بۆ تورکیا ده‌گوازرێنه‌وه‌.

هێزی جه‌نده‌رمه‌ و سوپای تورکیا ڕێوشوێنی توندی ئه‌منییان له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی ئاکینجی گرتۆته‌به‌ر.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64959

Your Comment

You are replying to: .
captcha