کوردپرێس:
یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و ئاسایشی ناوخۆ یه‌کێکه له کاره هه‌ره له‌پێشینه‌کانی ناو ئه‌جێندای کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت و له‌مباره‌وه جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌و هه‌نگاوه به گرنگ ناو ده‌بات و پێی وایه ده‌بێ کۆتایی به بوونی هێزی حزبی بهێنرێت چوونکه له ئه‌گه‌ری یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی هێزه‌کان چاره‌نووسی کوردستان زۆر باش نابێت.
هاوکات ڕۆمیۆ هه‌كاری ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی کوردستانیش یه‌کنه‌خستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به هۆکارێک ده‌زانێت بۆ جددی نه‌بوونی هاوپه‌یمانان له هاوکاری کردنی پێشمه‌رگه.
شایانی باسه؛ له سه‌رده‌می کابینه‌ی هه‌شته‌مدا پرۆگرامێکی هاوبه‌ش له نێوان هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ چاکسازی ڕاگه‌یه‌ندرا که به‌شێک له پرۆگرامه‌که جێبه‌جێ کراوه و ئه‌و به‌شه‌شی که په‌یوه‌سته به یه‌کگرتنی هێزه‌کان بۆ کابینه‌ی نوێ مایه‌وه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment