بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمێک پێش ئێستا بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایەسەر سەربازگەی بامەڕنێ کە تایبەتە بە هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکان دوو فڕۆکەکە بێ فڕۆکەوانەکە بەر لەوەی بگەنە ئامانجەکەیان خراونەتە خوارەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە تورکیا بۆردوومانی گوندی پەرخێی لە سنووری زاخۆ کرد، کە بەهۆیەوە 9 گەشتیار بوونە کوژران و 31 کەسیش بریندار بوون.
Your Comment