دووچاوەکیی کاربەدەستانی هەرێم هەمبەر دۆسیە کوردییەکان/ محەمەد هادیفەر

بەشی ئێران- چاوەڕوانی زۆر لە ڕەوتی دەسەڵاتداری مووسڵ ناکرێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ دەستدرێژییە بەردەوام و یەک لە دوای یەکەکانی سوپای تورکیا، چونکە پێشینەی فیکرییان هەمان ئەو فەرماندە و ئەنجامدەرانی ئەنفال و هەڵەبجەیە، بەڵکوو لە دەسەڵاتدارانی هەرێم، کە خۆیان بە پارێزەری تەواوەتی نەتەوەیی لە ناوچەکە دەزانن چاوەڕوانی شەفافیەتی زیاتر دەکرێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ دیاردەی هێرشی ڕۆژانەی تورکیا بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی عێراق.

ماوەیەکی زۆرە سوپای تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە ماددەی ٥٢ی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان، باکووری عێراقی کردووە بە شوێنی تەڕاتێنی هێزە سەربازییەکانی خۆی.

بوونی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق بە جۆرێکە کە سەرەڕای ئەوەی مۆڵەتی چوونە ناو خاکی عێراقیان نییە، هێزەکانیان هەست ناکەن لە خاکی وڵاتێکی دیکەدان.

ئەم هێزانە دەڵێیت لە فەزای سەد ساڵ لەمەوبەردا بیر دەکەنەوە و تا ئێستاش ناوچەکانی باکووری عێراق بە بەشێکی پارێزگای موسڵ دەزانن کە یەکێکە لە ناوچە دابڕاوەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی. تا ئێستا هیچ که‌س زانیاریی جێی باوه‌ڕپێکراوی له‌باره‌ی ژمارەی هێزه‌ جێگیرکراوەکانی سوپای تورکیا و بنکه‌کانیان له‌ باکووری عێراق نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونە بنکەیەکی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێک بزووتنه‌وه‌ی ئاینی و هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە مووسڵ هەیە. بە بۆچوونی خۆیان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان.

جگە لەوەش شاراوە نییە کە ئەو ڕەوتی دەسەڵاتداری مووسڵ هەمان ئەو بزووتنەوەیەیە کە بەرگری لە داعش دەکات لە ناوچەکەدا، ئێستاش بەدوای پێشهاتی نوێدا دەگەڕێن.

چاوەڕوانی زۆر لە ڕەوتی دەسەڵاتداری مووسڵ ناکرێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ دەستدرێژییە بەردەوام و یەک لە دوای یەکەکانی سوپای تورکیا، چونکە پێشینەی فیکرییان هەمان ئەو فەرماندە و ئەنجامدەرانی ئەنفال و هەڵەبجەیە، بەڵکوو لە دەسەڵاتدارانی هەرێم، کە خۆیان بە پارێزەری تەواوەتی نەتەوەیی لە ناوچەکە دەزانن چاوەڕوانی شەفافیەتی زیاتر دەکرێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ دیاردەی هێرشی ڕۆژانەی تورکیا بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی عێراق.

دوا هەڵویستی بەرچاو لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بەو هێرشانە و کوشتنی هاووڵاتییانی عێراق هەڵوێستی نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمە کە داوای لە تورکیا و پەکەکە کرد شەڕ لە ناو خاکی عێراق رابگرن. سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانیش وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستانی راسپاردووه‌ ئاگاداری بریندارانی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌که‌ی زاخۆ بێت و دڵنەواییان بکات. ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش رایگەیاند، پێویستە حکوومەتی عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لە بەرگریکردن لە باکووری وڵات بەجێ بێنێت.

لەم نێوەندەدا زۆر جار بەرپرسانی پارتی دیموکرات بە ئەدەب و هەڵسوکەوتی دیپلۆماتیک ڕەفتاریان کردووە.

بەڵام سلێمانی و ئەو ڕەوتە سیاسییانە کە لەگەڵ پارتی نین، رێبازێکی بەرپرسیارانەیان بۆ ئەم هێرشانە گرتۆتەبەر و ئەم بۆردوومانانەیان بە تاوان ناو بردووە.

هەروەها حکوومەتی تورکیا بە شێوەیەکی نابەرپرسانە و گاڵتەجاڕانە و ڕەنگە لە ژێر کاریگەری هەڵوێستە ڕوونەکانی ئەم دواییەی تاران هێرشەکەی سەر زاخۆ ڕەت دەکاتەوە.

ئەمریکا و بەریتانیا بەبێ ئەوەی لەم هێرشەدا ئاماژە بە تورکیا بکەن، جەخت لەسەر بەردەوامیی چاودێری و پشتیوانی کردنی عێراق و هەرێم دەکەنەوە. حەلەبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە بەردەوامە لە پێشهاتەکانی موسڵ و تورکیا، تەنیا داوای لێکۆڵینەوە لە بۆردوومان کردنی ناوچە گەشتیارییەکە کرد. تا ئێستا ڕەنگە هەڵوێستی کاربەدەستانی عێراقی یەکلاکەرەوەتر بووە لە چاو سەرکردەکانی هەرێم سەبارەت بەم بۆردومانانە، ڕەنگە بەشێک لە کاربەدەستانی هەرێم بەشێوەیەکی دووچاوەکییانە مامەڵە لەگەڵ دوژمنانی نەتەوەیی و قەومی دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەڵوێستی سەرکردەکانی هەرێم لەگەڵ ناوچە کوردستانییەکانی دیکەدا تەواو جیاوازن و زۆرجاریش کاتێک سوپای تورکیا هێرش بۆ سەر پارێزگای سلێمانی دەکات بێدەنگ دەبن.

هەڵوێستی بەشێک لە سەرکردەکانی هەرێم لە بەرامبەر ئەم جۆرە هێرشانەدا بەتەواوی لایەنگرانەیە. گوایا هەر ڕەوتێک کە دژی هاوپەیمانانی سەرکردەکانی هەرێم بێت، ئیدانە دەکرێت و ڕەتدەکرێتەوە و هەرکەسێک پشتگیری لە سیاسەتەکانی ئەم ڕەوتە بکات قبووڵکراو دەبێت و ستایشی دەکرێت.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەمەیە کە ڕەوتە ئایینییەکان و حیزبە ئیسلامییەکانی هەرێمیش لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە ئاشکرایە و لەبەرامبەر کوشتنی خەڵکی بێتاوان و موسڵمانانی ناوچەکەدا بێدەنگن.

ئەم ڕەوتەی کوردایەتییە بە چ پێوەرێک دەتوارێ بپێویەت بۆ ئەوەی مێژووی ناوچەکە نەفرەتی لێنەکات؟

News Code 6494

Your Comment

You are replying to: .
captcha