کوردپرێس: لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی و حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایانگەیاند كە رێككەوتوون لەسەر دیاركردنی تهیب جهبار ئەمین وەک پارێزگاری كەركووک.
وتەبێژی پارتی لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر پارێزگاری کەرکووک وتی: "کەرکووک بارێکی نائاسایی هەبووە و ویستوومانە ئەو بارە نائاساییە بگۆڕین. سەقامگیریی ئەمنیی بگەڕێندرێتەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: "لیژنەی هاوبەش هەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا و گرنگە هەموو لایێک بەشداربن لە ئیدارەدانی کەرکووک".
ئاشکراشیکرد: "لیستی برایەتی بڕیاری داوە تەیب جەبار ئەمین وەک پارێزگاری نوێ کەرکووک دیاری بکات".
ئەوەشی خستەڕوو: "ئەگەر پێکەوە کارکردن هەبێت لە کەرکووک، دەکرێت ئەو شارە کە لەسەر دەریایێک لە داهاتە خزمەتی پێویست بکرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment