وەزیری دەرەوەی تورکیا پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا و پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لێکرد.

کوردپرێس:

ئاژانسی فەرمیی هەواڵی تورکیا بڵاویکردەوە، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی چوارشەممە، لە پەرلەمانی کوردستان مەسروور بارزانی بە 88 دەنگی پەرلەمانتاران بوو بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەروەها قوباد تاڵەبانیش بە دەنگی 73 پەرلەمانتار بووە جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.

لە رێوڕەسمەکەدا مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەش کرد و کارنامەی حکومەتی خوێندەوە و رایگەیاند: "پلان و ئامانجەکانمان بۆ خزمەتی هاووڵاتیان لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی کار رێکخستووە، کە نەخشەڕێگەی سەرەکی و گشتیمان دەبێت لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

News Code 64914

Your Comment

You are replying to: .
captcha