فەڕەنسا نێوەندگیری لەنێوان ئەنەکەسە و یەپەگە دەکات

بەشی سووریا- فەڕەنسا بەمەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا نێوەندگیریی لەنێوانیاندا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەکانی نزیک لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا (ئەنەکەسە) باس لەوە دەکەن فەڕەنسا نێوەندگیری لە نێوان ئەنەکەسە و یەپەگە وەکوو نوێنەرانی کوردەکان لەنێوان نەیارانی حکوومەتی ناوەندیی سووریا دەکات بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان نێوان ئەو دوو هێزە کوردییە.

هەر بەم بۆنەوە، ژمارەیێک لە بەرپرسانی فەڕەنسی 10 ڕۆژ پێش ئێستا لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئەندامانی ئەنەکەسە-دا پێشنیاری ئاشت بوونەوەیان لەگەڵ یەپەگە خستۆتە بەردەست ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا.

لەم چاوپێکەوتنەدا سەرکردەکانی ئەنەکەسە بە لایەنی فەڕەنسییان وتووە کە پێشنیارەکەیان تاوتوێ دەکەن و پاش سێ ڕۆژ و کۆبوونەوەیێک لە قامیشلۆ ڕایانگەیاندووە "ناتوانن متمانە بە یەپەگە بکەن".

سەرچاوە: KRDnewsش

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64903

Your Comment

You are replying to: .
captcha