بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا باسی لەوە کردووە، "پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانیان و شەهیدانی رووداوەكەی سنووری ئیدارەی زاخۆ دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین."
ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەزاندنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و چەندبارەبوونەوەی تۆپباران و هێرشەكانی سوپای توركیا و بەئامانج گرتنی خەڵكی سڤیل و بێتاوان ئیدانە دەكەین. داوا لە حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان دەكەین رووبەڕووی ئەم پێشهاتە نەخوازراوانە ببنەوە كە ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی خەڵكەكەی رووبەڕووی مەترسی كردوەتەوە."
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕوو، "رووبەڕووبوونەوە و رێگری كردن لەم هێرشانە پەیوەستە بە هەڵوێستی نیشتمانی و یەكگرتوویی هەموولایەكەوە و دەبێت كۆدەنگی نیشتمانی بەرامبەر ئەم رووداوانە دروست بكرێت."
Your Comment