بافڵ تاڵەبانی: حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی هێرشەکانی تورکیا ببنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی تۆپبارانەکەی سنووری زاخۆ پەیامێکی بڵاو کردەوە داوا لە حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان دەكات رووبەڕووی ئەو پێشهاتە نەخوازراوانە ببنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا باسی لەوە کردووە، "پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانیان و شەهیدانی رووداوەكەی سنووری ئیدارەی زاخۆ دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین."

ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەزاندنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و چەندبارەبوونەوەی تۆپباران و هێرشەكانی سوپای توركیا و بەئامانج گرتنی خەڵكی سڤیل و بێتاوان ئیدانە دەكەین. داوا لە حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان دەكەین رووبەڕووی ئەم پێشهاتە نەخوازراوانە ببنەوە كە ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی خەڵكەكەی رووبەڕووی مەترسی كردوەتەوە."

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕوو، "رووبەڕووبوونەوە و رێگری كردن لەم هێرشانە پەیوەستە بە هەڵوێستی نیشتمانی و یەكگرتوویی هەموولایەكەوە و دەبێت كۆدەنگی نیشتمانی بەرامبەر ئەم رووداوانە دروست بكرێت."

News Code 6487

Your Comment

You are replying to: .
captcha