ئه‌ندامێکی دامه‌زرێنه‌ری ئاکپارتی ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌

به‌شی تورکیا- ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ئاکپارتی، جێگری پێشووی سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری پێشووی کاروباری داراییی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا به‌ شێوه‌ی فه‌رمی وازهێنانی له‌ پارته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و بۆ یه‌که‌مین جار باسی له‌ دروست‌کردنی حیزبێکی تازه‌ کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8ی ته‌مووزی 2019 عه‌لی باباجان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ئاکپارتی، جێگری پێشووی سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری پێشووی کاروباری داراییی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا به‌ شێوه‌ی فه‌رمی وازهێنانی له‌ پارته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و بۆ یه‌که‌مین جار باسی له‌ دروست‌کردنی حیزبێکی تازه له‌و وڵاته‌‌ کرد.

عه‌لی باباجان له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندووه‌: "له‌ ماوه‌ی ئه‌رکه‌که‌مدا به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕه‌وه‌ هه‌م له‌ وڵاته‌که‌ماندا هه‌میش له‌ جیهاندا به‌رگریم له‌ بنه‌ما و به‌هاکانی پارته‌که‌م کردووه‌. شه‌ره‌فمه‌ندم که‌ له‌ خاڵه‌ مێژووییه‌ وه‌رچه‌رخانه‌کانی تورکیادا خۆم له ‌نێو پرۆسه‌کاندا بووم. له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا جیاوازییێکی فراوان له ‌ڕووی به‌ها و تێفکرینی من دروست بوو. له ‌ڕووی عه‌قلی و ده‌روونییه‌وه‌ تووشی جیابوونه‌وه‌ بووم. جیهان به‌په‌له‌ گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا دێت، تورکیا خه‌ریکه‌ ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌، له‌ ئێستادا وڵات پێویستی به‌ تێروانینێکی نوێیه‌ بۆ داهاتوو که‌ پێویستی به‌ توێژه‌ر و شیکاری شاره‌زا و ستراتێژی و پڕۆگرامی نوێ هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یێک وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ڕۆحی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ بێت."

باباجان باوه‌ڕی وایه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌ "ته‌نیا له ‌ڕێگه‌ی هێزی نوێنه‌رایه‌تی و کارکردنی به‌ ستاف چاره‌سه‌ر ده‌کرێن" و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ناچارین به‌یه‌که‌وه‌ کار بکه‌ین و هزری هاوبه‌ش بکه‌ینه‌ ئامانج. گرنگییێکی زۆر له‌وه‌دا هه‌یه‌ که‌ کاره‌کانمان به ‌شێوه‌یێکی ئازادانه‌ و سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجام بدرێن. پێویسته‌ له‌ هه‌ر بابه‌تێکدا لاپه‌ڕه‌ی سپی هه‌ڵبدرێته‌وه‌ و سه‌ر له‌ نوێ کار بکرێت".

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64862

Your Comment

You are replying to: .
captcha