ئاڵدار خه‌لیل: تورکیا ڕێگری له‌ ئاشکرا کردنی سیمای ڕاسته‌قینه‌ی داعش ده‌کات

به‌شی سووریا- سێهه‌مین ڕۆژی کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی ناوه‌ندی ستراتێژیکی کوردستانی سووریا له‌باره‌ی موحاکه‌مه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ عاموودای باکووری سووریا به‌ڕێوه‌ چوو و له‌ کۆنفڕانسه‌که‌دا ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاری کۆمه‌ڵگای دیموکراتی کوردی سووریا (TEV-DEM) ڕای‌گه‌یاند: تورکیا ڕێگری له‌ ئاشکرا کردنی سیمای ڕاسته‌قینه‌ی داعش له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ ده‌کات.

کوردپرێس:

سێهه‌مین ڕۆژی کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی ناوه‌ندی ستراتێژیکی کوردستانی سووریا له‌ باره‌ی موحاکه‌مه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ عاموودای باکووری ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ چوو و له‌و‌ کۆنفڕانسه‌ ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاری کۆمه‌ڵگای دیموکراتی کوردی سووریا (TEV-DEM) گوتی: تورکیا ڕێگری له‌ ئاشکرا کردنی سیمای ڕاسته‌قینه‌ی داعش له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ ده‌کات و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کورد ده‌کات. ئایا ئاشکراکردنی سیمای ڕاسته‌قینه‌ی داعش کرده‌وه‌یێکی تیرۆریستییه‌؟ ده‌وڵه‌تی تورکیا عه‌فرین، جرابلۆس، ئه‌عزاز و ئیدلبی داگیر کرد و هێشتا تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دان. ئه‌گه‌ر ده‌مانهه‌وێت داعش به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو به‌رین و ڕێگری له‌ خۆڕێکخستنه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بکه‌ین ده‌بێ به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ زامه سه‌ره‌کییه‌کانمان ساڕێژ بکه‌ین. تا ئه‌و کاته‌ی کۆتایی به‌ داگیرکارییه‌کانی تورکیا نه‌هاتووه‌ و ئاسته‌نگێک له‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا دروست نه‌کراوه‌ قسه‌کردن له‌باره‌ی کۆتایی‌هێنانی به‌ته‌واوه‌تی داعش مومکین نییه‌. تورکیا به‌ هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ ئێمه‌ تۆڵه‌ له‌ داعش ده‌کاته‌وه‌. ده‌بێ به‌ باشی بزانن که‌ تورکیا هه‌ڕه‌شه‌یێکی گه‌وره‌یه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: ئێمه‌ به‌ پشتیوانی هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی شکستمان به‌ داعش هێنا به‌ڵام هێشتا ماویه‌تی که‌ سه‌رکه‌وتنی کۆتایی ڕابگه‌یێنن. سه‌ره‌ڕای که‌م‌بوونه‌وه‌ی ئیمکاناتی ناوچه‌که‌ خۆڕاگرییێکی مێژووییمان پیشان دا. سیسته‌مێکی براده‌رانه‌ دروست کراوه‌ که‌ سه‌رجه‌م گه‌لان ده‌توانن پێکه‌وه‌ بژین. ئه‌م ڕه‌وشته‌ نموونه‌یێکه‌ بۆ داهاتووی سووریا. له‌ کاتێکدا گه‌لی سووریا ده‌نگیی ئازادییان هه‌ڵده‌دا دیارده‌یێک به‌ ناوی داعش نه‌بوو.

ئاڵدار خه‌لیل له‌ کۆتاییدا گوتیشی: کۆمه‌ڵگای ده‌ولی ده‌ستخۆشی له‌ ئێمه‌ ده‌کات به‌بۆنه‌ی شکستدانی داعشه‌وه‌ به‌ڵام هیچ کارێک بۆ پشتیوانی له‌ ئێمه‌ ئه‌نجام ناده‌ن. سێ ڕۆژه‌ که‌ له‌م کۆنفڕانسه‌دا له‌باره‌ی زیندانییانی داعش و پاشماوه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ قسه‌ ده‌که‌ین و ده‌بێ ئه‌م بابه‌ته‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی کاره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=56920

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64859

Your Comment

You are replying to: .
captcha