کوردپرێس: كجەكە لە راگەیێندراوەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات ئامانج لە کوشتنی دیار غەریب زەبر وەشاندنە لەبزاڤی رزگاریخوازی كور دو دەڵێت: دیار غەریب لەلایەن ئۆجەلانەوە راهێنانی پێكراوە و ئەندامی لیژنەی ناوەندی پارتی كرێكارانی كوردستان و ئەنجومەنی سەرۆكایەتی كەجەكە بووە و ماوەی 25 ساڵە لە بەردەوامدایە.
بەیاننامەکە دەشڵێت "ئەم هێرشە بەپیلانگێڕیی ئەنجام دراوە و لەلایەن بەكرێگیراوانی دەوڵەتی توركیا لە هەرێمی کوردستان و دەزگای هەواڵگری توركیا (میت) رێكخراوە".
كەجەكە جەخت لەوەش دەكات كە ئەم تاوانە هەروا بەئاسانی تێناپەڕێ و ئەوانەی لە باشوق هاوكاری ئەم پیلانگێڕییە بوون بەسزای خۆیان دەگەیێنرێن.
ئاژانسی ئەنادۆڵ زمانحاڵی حکوومەتی تورکیا رایگەیاند: "کوژرانی ئەو ئەندامەی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سوپا و میت بووە لە قەندیل".
له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له قه‌ندیل ئه‌نجام دراوه و ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه له قه‌ندیل به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه بكرێته ئامانج و جه‌ختكراوه‌ته‌وه لەوەی دیار غه‌ریب محه‌ممه‌د رۆژی پێنجشه‌ممه 27-6-2019 له لۆفەکانی كورتهک كراوه‌ته ئامانج.
دیار غه‌ریب محه‌ممه‌د ناسراو بە هه‌ڵمه‌ت دیار، ساڵی 1973 لە ناوچەی قەرەداخ لەدایکبووە، کۆلێژی زانست بەشی فیزیای تەواو کردووە، ساڵی 1992 په‌یوه‌ندیی به په‌كه‌كه‌وه كردووه، لە ساڵی 2008 بووەتە سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە)، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)ـیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment