له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی شارۆچکه‌ی ڕه‌یحانلی 16 که‌س ده‌ستگیر کران

به‌شی تورکیا- چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ شارۆچکه‌ی ڕه‌یحانلی ته‌قییه‌وه‌ که‌ به‌هۆیه‌وه‌ سێ که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و دوای ڕووداوه‌که‌ پۆلیسی تورکیا لێکۆڵینه‌وه‌کانی ده‌ست پێکرد و هاوپه‌یوه‌ند به‌ بابه‌ته‌که‌ 16 که‌سی ده‌ستگیر کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاژێر 13:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 5ی ته‌مووزی 2019 ئۆتۆمبێلێكی پارككراو له‌ شه‌قامی محه‌ممه‌د عاكف ئارسۆی و نزیکه‌ی مزگه‌وتی جامێعی فاتح سوڵتان مێهمه‌ت له‌ شارۆچكه‌ی ڕه‌یحانلی سنووریی سه‌ر به‌ پارێزگای هاتای له‌ باشووری توركیا ته‌قییه‌وه‌ که‌ به‌هۆیه‌وه‌ سێ که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و دوای ڕووداوه‌که‌ پۆلیسی تورکیا لێکۆڵینه‌وه‌کانی ده‌ست پێکرد و ئاشکرا بوو که‌ مه‌به‌ست له‌و کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ کردنه‌ئامانجی نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌که‌ بووه‌ به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژکراوه‌که‌ به‌بۆنه‌ی هه‌ڵه‌یێکه‌وه‌ پێش له هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی نوێژخوێنان ته‌قییه‌وه‌.

هه‌روه‌ها هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری تورکیا لێکۆڵینه‌وه‌کانی له‌باره‌ی ڕووداوه‌که -که‌ گیان له‌ده‌ستدانی سێ هاووڵاتیی سووری لێکه‌وته‌وه‌‌- ده‌ست پێکرد و 16 که‌سی هاوپه‌یوه‌ند به‌ ڕووداوه‌که‌وه‌ ده‌ستگیر کرد که‌ بۆ لێپێچنه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی پۆلیسی ڕه‌یحانلی کراون‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64835

Your Comment

You are replying to: .
captcha