بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیێک لە گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا کوردەکان بە هاوکاریی کردن لەگەڵ حکوومەت تۆمەتبار کردووە چوونکە هیچ کات بە شێوەی ڕاستەوخۆ شەڕی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی شەڕی نەکردووە. بەڵام گۆڤاری زمانحاڵی ئەنستیتۆ نەشناڵ ئینترێستی ئەمریکی دەڵێت: باشترین سیاسەتی کوردی سووریا ڕووبەڕوو نەبوونەوە لەگەڵ دیمەشق بوو.
ئەم گۆڤارە ئاماژە بە هێزەکانی حکوومەتی سووریا دەکات کە لەسەرەتای قەیرانی وڵاتەکەیانەوە ناوچە کوردنشینەکانیان چۆڵ کرد و کۆنترۆڵی ئەو ناوچانەیان خستە ژێر دەستی کوردەکان و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیکەی گرووپە چەکدارەکان چوونە ناوچەکانی تر. لە بەرامبەردا کوردەکانیش هەمان ڕێگای دیمەشقیان گرتە بەر و پێچەوانەی گرووپەکانی دیکە تەرکیزیان لەگەڵ شەڕی داعش کرد.
گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست جەخت دەکاتەوە لە ڕاستیدا هۆکاری سەرکەوتنی کوردەکان لە شەڕی داعشدا و دەسکەوتەکانی ئێستایان کە کونترۆڵ کردنی یەک لەسەر چواری خاکی سووریایە ئەنجامی سیاسەتی دروستی کوردەکانە.
ئەم گۆڤارە لە درێژەدا دەنووسێت سیاسەت کردنی پسپۆڕانە لەوان شەڕ نەکردن لەگەڵ دیمەشق و ستراتێژیی دروست یارمەتی کوردەکانی دا تەرکیز لەسەر شەڕی داعش بکەن ئەو شتەی کە دیکەی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن بێ بەش بوون لە ئەنجامدانی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment