کوردپرێس:
ڕێبین سه‌لام ئه‌ندامێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان به هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی ڕاگه‌یاند که تورکیا به مه‌رجی ڕاگرتنی چالاکییه‌کانی په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یه بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێم به بیانووی هه‌بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که له‌و ناوچه‌یه بوه‌ستێنێت.
ناوبراو گوتیشی: حیزبه کوردییه‌کان چ پارتی و چ یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له ناو خاکی عێراق دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی شوێنی نێشته‌جێبوونیان نه‌خه‌نه ته‌نگانه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان زیادی کرد: پارتی کرێکارانی کوردستان که ئیدعای پاراستنی کاروباری کورد له تورکیا ده‌کات چالاکییه‌کانی له ناو هه‌رێمی کوردستان درێژه پێده‌دات و ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه له به‌رانبه‌ر به‌رپرسانی تورکیا بکه‌وینه ته‌نگانه‌وه.
ڕێبین سه‌لام جه‌ختی کرده‌وه: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یێکی دیکه له سه‌رکرده‌کانی هه‌رێم داوایان له ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا کردووه بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بوه‌ستێنێت به‌م حاڵه‌شه‌وه ناوبراو له وه‌ڵامدا به ئێمه‌ی ڕاگه‌یاندووه که ده‌بێ چالاکییه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوه‌ستێنن.
شایانی باسه هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌ندامه‌که‌ی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارکردنی حیزبه‌که‌ی سه‌باره‌ت به هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ بۆردومانکردنی ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به بیانووی ئاماده‌بوونی په‌که‌که هاته‌ده‌نگ و گوتی: پارتی دیموکرات و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناتوانن وه‌ڵامی تورکیا بده‌نه‌وه و ئه‌و بابه‌ته ئه‌رکی به‌غدا و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراقه که توانای سیاسی و دیپلۆماتیک و ئابووری پێویستی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه له‌به‌رده‌ستدایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment