بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توکیا لەباەری دۆخی پەنابەرە سوورییەکان لە تورکیا دەڵێت: ئەمڕۆ لە وڵاتی ئێمەدا 4.9 ملیۆن پەنابەری بیانی هەیە کە 3.6 لەو پەنابەرانە خەڵکی سووریان کە لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە دەپارێزرێن.
ناوبراو درێژەی دا 546 هەزار و 296 سووریای لە ئیستامبۆڵ جێگیرن، ئەمە ژمارەیێکی زۆرە بەڵام حکوومەتی تورکیا توانای کونترۆڵ و بەێوەبردنیانی هەیە. پرسی سەرەکی لێرەدا ڕێگری کردن لە کۆچی ناڕێکخراوەییە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاوە ژمارەیێکی زۆر پەنابەر بەمەبەستی ڕۆیشتن بۆ ئەورووپا وڵاتەکانیان بەجێ دێڵن و داعش و پەکەکە دەورێکی گرینگیان لە قاچاخی پەنابەراندا هەیە.
وەزیری ناوخۆی توکیا درێژەی دا ئامانجی سەرەکیی ئێمە کونترۆڵی پەنابەرانە کە ڕێگری بکەین لە کۆچ کردنی ناڕێکخراوەیی بۆ گەورەشارەکانی تورکیا واتا چیتر کەس بۆی نییە بەبێ تۆمارکردنی یاسایی و فەرمی لە ئەستەمبوڵ نیشتەجێ ببێت.
سەرچاوە: NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment