کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 6ی ته‌مووزی 2019 عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سووڵ گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: ده‌نگۆکان له‌باره‌ی هاتنی كاروانێكی نوێی سه‌ربازیی ئه‌مریكا بۆ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی پارێزگای ئه‌نبار ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
ناوبراو له به‌یاننامه‌که‌یدا جه‌ختی کرده‌وه که بنکه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت و ته‌نها گرووپێکی ڕاوێژکاری سه‌ربازیی ئه‌مریکا به مه‌به‌ستی ڕاهێنانی سه‌ربازیی هێزی عێراق له‌و بنکه‌یه‌دان.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که پێشتر سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منیی پارێزگای ئه‌نبار که ناوه‌که‌ی نه‌درکێندراوه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ "سۆمه‌ریه نیووز"دا باسی له هاتنی کاروانێکی سه‌ربازیی نوێی ئه‌مریکا بۆ بنکه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د کردبوو.
سه‌رچاوه‌که باسی له‌وه کردبوو که هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریكیی زیاتر گه‌یشته بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار و سه‌ربازه‌كان له ڕێی ئاسمانه‌وه گه‌یشتنه بنكه‌كه و گالیسكه سه‌ربازییه‌كانیشیان له ڕێی دوو مه‌رزه‌وه گه‌یشتن كه یه‌كێكیان له ترێبیله‌وه بوو که ئه‌و کاره به ئامانجی ڕاهێنانی سه‌ربازی و دابین‌کردنی ئاسایشی ناوچه بیاوانییه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجام دراوه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment