بەپێی هەواڵی کوردپرێس: ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رایگەیاند: عێراق لە هەڵوێستی جێگیری خۆی لەسەر كێشەی فەڵەستین، كە هەمان هەڵوێستی میژووییەتی و خۆی دەبینێتەوە لەوەی داگیركاری و دەستبەسەراگرتنی خاكی فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕەت دەكاتەوە.
ناوبراو پێشیوایە وتەی نەشیاو و نەگونجاو بە ناوی ئەحمەد یاسین، باڵوێزی عێراق لە واشنتۆن بڵاو كراوەتەوە لەبارەی ئیسرائیل و كێشەی فەڵەستیەوە و پێی وایە كە دەستكاریی وتەكان دەكرێت بۆ ئەوەی بۆچوونی عێراق لەبارەی ئەو دۆسیەیە بگۆڕن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رەتی كردەوە ئەوان هیچ پەیوەندییێكیان لەگەڵ ئیسرائیلدا هەبێت كە دەوڵەتی داگیركەرە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment