کوردپرێس: سەرۆكایەتی كۆماری توركیا راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و لەو راگەیاندراوەدا باسیان لە پەیوەندییێكی تەلەفۆنی نێوان پۆتین و ئەردۆغان كردووە بە گوێرەی راگەیاندراوەكە، پۆتین و ئەردۆغان تیشكیان كردوەتە سەر رەوشی ناوەخۆی لیبیا و لەورووەوە زانیاریان بە یەكتری داوە، هەروەها باسیان چۆنییەتی چارەسەركردنی رەوشەكە كردوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیاكانی توركیا، هەر لەو پەیوەندییەدا هەردوو سەرۆک باسیان لە رەوشی ناوەخۆیی سووریا كردووە.
لەو پێوەندییەدا سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان سەرەخۆشی لەگەڵی رووسیا و کەسوکاری ئەو کارمەندە رووسیانە کرد کە لە رووداوی ژێردەریاییەکەی دەریای بارەنتدا گیانیان لەدەست دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment