بەپێی هەواڵی کوردپرێس هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی کە بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆنگرەی ناودارانی کورد سەردانی سنەی کردبوو چەندین پڕۆژەی ئابووری و پیشەیی و بەرهەمهێنانی لەو شارە بەسەرکردەوە و ئامادەییی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی هاوکارییەکانیان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و لە کەرتی بەرهەمهێنانی و سەرمایەدانانی پیشەیی لە کوردستانی ئێران زیاتر بکەن.
هەڤاڵ ئەبووبەکر دووپاتی کردەوە کە پێویستە هەردوو ژووری بازرگانیی سلێمانی و سنە هاوکارییەکانیان فراوانتر بکەن و هەوڵ بدەن توانای ئابووریی هەردوو پارێزگای سلێمانی و سنە بەکار بهێنن بەشێوەیێک کە بەرژەوەندیی کوردستانی ئیرانیش و هەرێمی کوردستانیشی تێدا بێت.
شایانی باسە ڕۆژی ههینی 14ی پووشپهڕی 1398 بهرانبهر به 5ی تهمووزی 2019 مهراسیمی دانانی بهردی بناغهییی پڕۆژهی کۆگهی بازرگانی و بازاڕی گهورهی سنه سنتهر به بهشداریی پارێزگاری سلێمانی، پارێزگاری کوردستان، شارهوان و ژمارهیێک له بهڕێوهبهران و چالاکوانانی بواری ئابووری بهڕێوه چوو کە سەرمایەدانەری ئەو پڕۆژەیە هاووڵاتییێکی خەڵکی سلێمانییە لە هەرێمی کوردستان.
Your Comment