سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندیی تورکیا له‌سه‌ر کار لابرا

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ حوکمێکدا سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ کاره‌که‌ی دوور خسته‌وه‌ و که‌سێکی دیکه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ستنیشان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی قه‌یرانی ئابووری له‌ تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمار له‌ حوکمێکدا موراد چه‌تین کایا سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی له‌ کاره‌که‌ی دوور خسته‌وه‌ و له‌جیاتی ناوبراو موراد ئۆیسال جێگری بانکی ناوه‌ندی وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌و بانکه‌ ده‌ستنیشان کرد.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که‌ به‌ دوای شکست‌هێنانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ هه‌ڵبژاردنی 23ی جوونی 2019 زۆربه‌ی کارناسان پێشبینیی وه‌لاوه‌نانی ژماره‌یێک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی داموده‌زگاکانی تورکیایان کردبوو و سه‌رۆک کۆماری تورکیاش یه‌که‌مین گۆڕانکاری له‌ هه‌یکه‌لییه‌تی سیسته‌می دارایی واتا بانکی ناوه‌ندی ئه‌نجام دا بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی‌تر بسه‌لمێندرێت قه‌یرانی ئابووری‌ گرینگترین فاکته‌ری شکستی حیزبی داد و گه‌شه‌ (AKP) له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌یه‌‌ که‌ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا به‌رۆکی تورکیای گرتووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64779

Your Comment

You are replying to: .
captcha