چاودێری په‌یمانگای ته‌حریر: میدیای سه‌ربه‌خۆ و ئازاد له‌ هه‌رێمی کوردستاندا نییه‌

به‌شی جیهان- چاودێری کاروباری کورد له‌ په‌یمانگای ته‌حریر دەڵێت میدیایێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد له‌ هه‌رێمی کوردستاندا نییه‌ و سه‌ربه‌خۆبوونی میدیاکان له‌م ناوچه‌یه‌ سنوورداره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ چۆمانی چاودێری کاروباری کورد له‌ په‌یمانگای ته‌حریر که‌ به‌ بۆنه‌ی هه‌ندێک کێشه‌ و وتاره ڕه‌خنه‌گره‌‌کانی له‌ هه‌رێمی کوردستان ناچار بوو‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌جێبهێڵێت به‌ دۆیچه‌وله‌ی ڕاگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تادا هیوایێکی زۆرمان بوو که‌ هه‌رێمی کوردستان ببێته‌ شوێنێک بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین به‌ڵام زووبه‌زوو ئه‌و هیوایه‌ له‌ناو چوو.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ پێش له‌ کۆچ‌کردنی به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا هه‌مبه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت وه‌ک حکوومه‌تی بنه‌ماڵه‌یی له‌ هه‌رێمی کوردستان، میلیشیاکان و هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی کوردستان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو و گوتیشی: ساڵی 2018 ناچار بووم هه‌رێمی کوردستان به‌جێبێڵم.

توێژه‌ره‌که‌ی ئه‌نیستیتۆی ته‌حریر جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌سێک که هه‌واڵنێری هه‌رێمی کوردستانه‌ ده‌بێ حه‌تمه‌ن بۆ میدیاکانی سه‌ر به‌ حیزبه‌کانی په‌رله‌مان بنووسێت ئه‌گینا ناتوانێت به‌و شێوه‌یه‌ که‌ کۆمه‌ڵگا ده‌بینێت ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێت.

که‌ماڵ چۆمانی ڕه‌شبینیی خۆی نیسبه‌ت به‌ هه‌ر جۆره‌ گۆڕانکاریی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌رده‌برێت چوونکه‌ پێی وایه‌ هه‌رێمی کوردستان و شار و گونده‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ نێوان حیزبه‌کاندا دابه‌ش کراوه‌ و هه‌ر که‌س سه‌ر به‌ حیزبه‌کان نه‌بێت ناتوانێت به‌ شێوه‌ی ئازادانه‌ بنووسێت.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ ساڵی 2007 بۆ 2016 چوار هه‌واڵنێری ڕه‌خنه‌گری هه‌رێمی کوردستان گیانی خۆیانیان له‌ده‌ست دا و ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ له‌ ده‌یه‌ی 1990دا که‌ شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان سه‌ری هه‌ڵدا ژماره‌یێکی زۆر له‌ هه‌واڵنێران کوژران.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64773

Your Comment

You are replying to: .
captcha