کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 4ی ته‌مووزی 2019 میدیاکان هه‌ندێک ده‌نگوباسیان له‌باره‌ی سه‌ردانی مامۆستا مه‌زهه‌ر خالقی بۆ پارێزگای کرماشان بڵاو کردۆته‌وه و ته‌نانه‌ت ڕاشیانگه‌یاندووه که ژماره‌یێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕۆشنبیریی کرماشان به مه‌به‌ستی بانگهێشتکردنی مه‌زهه‌ر خالقی بۆ ئه‌و پارێزگایه سه‌ردانی پارێزگای کوردستانیان کردووه و پێده‌چێت له ڕۆژانی داهاتوودا کرماشان میوانداریی ئه‌و که‌ڵه‌هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌ی کورد بێت.
شایانی باسه؛ مامۆستا مه‌زهه‌ر خالقی که‌ڵه‌هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌مه 10ی پووشپه‌ڕ به‌رانبه‌ر به 1ی ته‌مووزی 2019 له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی ئیداره‌ی پارێزگای کوردستان و به مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆنگره‌ی ناودارانی کورد گه‌یشته سنووری باشماخی مه‌ریوان و له‌لایه‌ن پارێزگاری کوردستان و قایمقامی مه‌ریوان و کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی فه‌رمی و جه‌ماوه‌ری هۆگری ئه‌و هونه‌رمه‌نده پێشوازیی لێ‌کرا.
مامۆستا خالقی پاش ئه‌وه‌ی له مه‌ریوان پێشوازیی لێ‌کرا له شاری سه‌وڵاواش لایه‌نگرانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بۆ چه‌ند خوله‌کێک وه‌کوو پێشوازی خۆشه‌ویستیی خۆیان بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ربڕی.
پاشان مامۆستا خالقی گه‌یشته شاری سنه و له کۆنگره‌ی ناودارانی کورددا له‌گه‌ڵ 29 که‌سایه‌تیی هونه‌ری و زانستی و ئه‌ده‌بی و که‌لتووریی کورد ڕێزیان لێ‌گیرا.
هه‌روه‌ها پارێزگاری سلێمانی هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌کریش وه‌کوو میوانی تایبه‌ت به‌شداریی مه‌ڕاسیمه‌که‌ی کردووه.
هه‌ر له‌گه‌ڵ مامۆستا مه‌زهه‌ر خالقی دوو هونه‌رمه‌ندی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی و سه‌عدوون کاکه‌یی بۆ کۆنگره‌که بانگهێشت کراون و پێشتر گه‌شتبوونه شاری سنه.
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=56810
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment