8 چه‌کداری داعش له‌ سنووری هاوبه‌شی عێراق و سووریا کوژران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ڕای‌گه‌یاند: هێزه‌کانی حه‌شدی عه‌شایر به‌ یارمه‌تیی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ توانیویانه‌ ژماره‌یێک چه‌کداری داعش له‌ دوو ناوچه‌ی نێوان سنووری عێراق و سووریا له‌ چالاکی بخه‌ن.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 4ی حوزه‌یرانی 2019 شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ هێزه‌کانی حه‌شدی عه‌شایر به‌ هاوکاریی هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ توانییان ئۆپه‌راسیۆنگه‌لێک له‌ دوو ناوچه‌ی سنووری عێراق و سووریا ئه‌نجام بده‌ن و به‌ گشتی 8 چه‌کداری داعش بکوژن.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: هێزه‌کانی حه‌شدی عه‌شایر پڕۆسه‌یێکی پشکنینیان له‌ ناوچه‌ی "الحلکوم"ی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری عه‌کاشات هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نباری عێراق -که‌ نزیک له‌ سنووره‌کانی سووریادایه‌- ئه‌نجام دا و چوار تیرۆریستیی داعشیان کوشت و ئۆتۆمبێلێکی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌یان تێکشکاند.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر باشووری ده‌ریاچه‌ی سنیسله‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سنووری هاوبه‌شی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا کوژرانی 4 چه‌کداری دیکه‌ی داعشی لێکه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64746

Your Comment

You are replying to: .
captcha