کوردپرێس: یوسرا ره‌جه‌ب ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عیراق بۆ رادیۆ نه‌وا وتی: "فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له به‌غدا نه‌گۆڕاوه و وه‌ک خۆی ماوه و ته‌نها دوو کەسی لێی ده‌رچوون كه ئه‌وانیش رابوون مه‌عرووف و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین-ن، جگه‌له‌وه سروه ونس لای فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ماوه‌ته‌وه و بزانین ده‌رده‌چێت یاخود ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه نووسراویان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه بۆئه‌وه‌ی فراكسیۆنی نه‌وه نوێ بمێنێته‌وه و تا یه‌ک ئه‌ندامی هه‌بێت فراكسیۆنه‌كه وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.
دوێنێ رابوون مه‌عرووف په‌رله‌مانتاری پێشووی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند بڕیاریان داوه فراكسیۆنی "ئاینده" دروست بكه‌ن و چیتر په‌یوه‌ندییان به جووڵانه‌وه و فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ-وه نه‌مێنێت و داواكارییێكه‌شیان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشاندراوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment