کوردپرێس: لەمبارەوە حوسێن کۆرۆ قاعیدی ئەمڕۆ چوارشەممە 2019.7.3 لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاشکرای کرد: "ساڵێک لەمەوبەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆ، بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی ڕزگارکردنی ئێزدییە بێسەروشوێنکراوەکان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، پرۆژەیێکیان بۆ هاوکاری و قەرەبووی هاووڵاتییانی کوردی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش هاێنایە ئاراوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "بۆ جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژەیە لێژنەیێک لە چەند کەسێک پێکهات و لە ئەنجامی چەند کۆبوونەوەیێک گەیشتینە ئەو باوەڕەی کە بڕی دوو ملیۆن پارە وەک قەرەبوو بدرێتە ئەو بنەماڵە کورد ئیزدییانەی کە لەدەستی داعش ڕزگاریان بووە و ئەمڕۆ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکوومەتی عێراق لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ نووسینگەی ڕزگاربووان و نوێنەری پارێزگای دهۆک و لێژنەکە دەستمان کردووە بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە کە بەسەر 899 کەسدا دابەش دەکرێت".
حوسێن کۆرۆ قاعدی جەختیشی کردەوە: هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هەموو ڕزگاربووانی دەستی داعش ئەو بڕە پارەیە وەک قەرەبوو وەردەگرن و ئەمەی ئیستا دابەش دەکرێت قۆناغ و وەجبەی یەکەمە کە 899 کەس دەگرێتەوە و بە دوو وەجبەی دیکە پرۆسەکە کۆتایی پێ دێت".
ئاماژەی بەوەش کرد: "لە کۆبوونەوەیێکامندا لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق داوای ئەوەمان لێکردووە کە زیاتر لە 2 هەزار منداڵی کوردی ئیزدی ڕزگاربووی دەستی داعش ئەو بڕە پارەیە وەربگرن، چوونکە ئێمە وەک نووسینگە جیا لە هەوڵەکانمان بۆ ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی خەمێکی دیکەشمان دابین کردنی پێداویستی و داخوازیی ئەو هاووڵاتییە زەرەمەندانەیە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment