به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی سووریا که له ئێستادا نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه داواکارییێکی گرینگ‌یان له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی هه‌یه که ئه‌وه‌ش دامه‌زراندنی سیسته‌می لامه‌رکه‌زییه‌تی سیاسی له سووریا و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وڵاته له ڕێگای سیسته‌مه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره ناوچه‌ییه‌کانه. کوردی سووریا چه‌ندین جار هه‌وڵی داوه له ڕێگای دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه ئه‌و سیسته‌مه له داهاتوودا جێبه‌جێ بکرێت به‌ڵام دانووستانی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی سووریا تاوه‌کوو ئێستا ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی لێنه‌که‌وتۆته‌وه.
چارلز کۆپچان مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون و سنان ئۆلجه‌ن دیپلۆماتکاری پێشووی تورکیا له هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ئێستای په‌یمانگای EDAMی تورکیا وتارێکی هاوبه‌شیان له ماڵپه‌ڕی سندیگیت بڵاو کردۆته‌وه و پێیان وایه که بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی سووریا ده‌بێ شاندێکی دانووستانکاری نوێ پێکبهێنرێت که به‌شی سه‌ره‌کیی کاره‌کانی ئه‌و گرووپه چاره‌کردنی کێشه‌ی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا بێت.
ئه‌م چاودێرانه پێشنیازیان کردووه که ده‌بێ شاندی دانووستانکاری نوێ ئه‌ندامانی ڕووسیا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌خۆ بگرێته‌وه و ئه‌وله‌وییه‌تی کاره‌کانیان هه‌وڵدان بۆ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتیی سووریا (PYD) بێت که ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریای به‌ده‌سته‌وه‌یه.
دوو چاودێره‌که‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دان که به مه‌رجی ڕێگه‌پێدان به کوردی سووریا بۆ دامه‌زراندنی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له چوارچێوه‌ی سووریایێکی لامه‌رکه‌زییه‌ت، ئه‌و حیزبه په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ په‌که‌که ببڕێت که وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا ئه‌و ڕێکخراوه به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. شاندی دانووستانکاری نوێ پاش پچڕانی په‌یوه‌ندیی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ په‌که‌که ده‌بێ یه‌که‌مین هه‌نگاوی جێگیرکردنی سه‌قامگیری له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا بێت.
هه‌روه‌ها ته‌ئکید کراوه‌ته‌وه که ئه‌مریکا وێڕای ده‌سته‌به‌رکردنی مافی سیاسیی کوردی سووریا په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیا باشتر بکاته‌وه و زه‌مینه بۆ ڕێککه‌وتنی نێوان تورکیا و حیزبی یه‌کێتیی دیموکراتی کوردی سووریا فه‌راهه‌م بکات.
پێشنیاری دوو چاودێره‌که بۆ جێگیربوونی سه‌قامگیری له سووریا کۆکردنه‌وه‌ی چه‌که قورسه‌کانیش له‌خۆ ده‌گرێته‌وه که ئه‌مریکا له ماوه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ڕاده‌ستی هێزی کوردی سووریا ناسراو به یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG)ی کردووه. کۆپچان و ئۆلجه‌ن ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر ناوچه ئه‌منه ئاماژه‌پێکراوه‌که‌ی ئه‌مریکا دروست بکرێت ده‌بێ هێزه‌کانی کوردی سووریا له سنووره هاوبه‌شه‌کانی سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا بچنه ده‌ره‌وه.
ئه‌وان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که له‌مدواییه‌دا ده‌نگوباسگه‌لێک له‌باره‌ی ته‌عامولی ڕاسته‌وخۆی نێوان تورکیا و په‌یه‌ده بڵاو بۆته‌وه که ئه‌م بابه‌ته هه‌نگاوێکی باشه بۆ جێبه‌جێ‌کردنی پڕۆژه ئاماژه‌پێکراوه‌که.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment